“هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێم سه‌رشێتییه‌كى گه‌وره‌یه”

جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێم سه‌رشێتییه‌كى گه‌وره‌یه، ده‌شڵێت: “ده‌بوو هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم له‌م مانگه‌دا بكرایه به‌ڵام نه‌كراوه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى تشرینى یه‌كه‌م، جێنین پلاسخارت، نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق له‌میانى كۆبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك وتارێكى له‌باره‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌شكرد و وتى: “دۆخى سیاسى عێراق جێگیر نییه و لایه‌نه‌كان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه بگه‌نه رێككه‌وتن. هاوكات گه‌نده‌ڵى بووه‌ته به‌شێكى گه‌وره‌ى عێراق و پێویستى به چاره‌سه‌رى ریشه‌یی هه‌یه”.
وتیشى: “گرنگه چه‌قبه‌ستوویی سیاسى له عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت ده‌نا دۆخى سیاسى عێراق به‌شێوه‌یه‌ك ده‌گۆڕێت كه كه‌سمان خۆزگه‌ى پێناخوازین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق باسى هه‌رێمى كوردستانیشى كرد و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “ده‌بوو ئێستا له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژاردن بكرایه به‌ڵام نه‌كراوه، لایه‌نه كوردییه‌كانیش تا ئێستا له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆككۆمار نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن”.
جێنین پلاسخارت له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان كرد و وتى: “ئه‌وه‌ى ئێران له عێراق ئه‌نجامیده‌دات كارێكى سه‌رشێتانه‌یه، چونكه ژیانى كه‌سانى مه‌ده‌نى ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و سه‌روه‌رى خاكى وڵاتێك پێشێل ده‌كات”.
به وته‌ى نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق، “نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كان ده‌كات”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


