توركیا بە درۆن هێرشی كردە سەر چەند گوندێكی سنوری قەزای پێنجوێن

بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا
SNN- عەلی حەمەسەعید
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاماژە بەوەدەكات سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ چەند درۆنێكی توركیا هێرشیان كردووتە سەر سنووری چەند گوندێكی سنووری قەزای پێنجوێن، هاوكات پەیوەندیمان لەگەڵ دانیشتووانی ئەو گوندانە كردووە پێیان ڕاگەیاندوین كە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.
زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بەSNNی ڕاگەیاند: سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕێگەی فڕۆكەی بێفرۆِكەوانی توركیا(درۆن) هێرش بۆسەر سنووری چوار گوندی قەزای پێنجوێن ئەنجامدراوە تا ئیستاش نازانین هۆكاری ئەوهێرشانە بە چ مەبەستێك بووە و ئەوگوندانەشی كە هێرششیانكراوەتە سەر چوارگوندی سنوورەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گوندانەی كە لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشیانكراوەتە سەر بریتین لە گوندەكانی (زەردكاو، بەیانە، كۆشكاوە،ڕەنێنە) هاوكات پەیوەندیمان كردووە بە خەڵکی ئەو گوندانە و ئەوەیان پێڕاگەیاندوین كە تا ئێستا زیانی گیانییان نەبووە.
قامیقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، ناوبەناو هێرشەكان بەردەوامیان هەیە ولێكۆڵینەوەی زیاترمان دەستپێكردووە وهاوكات تا ئێستاش زاناندرێت هۆكاری ئەو هێرشانە چین.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



