وەك هاوهەڵوێستییەك بۆ كارمەندانی پاككەرەوە، پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە ڕەتیانكردەوە مووچە وەربگرن

0
379

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەبەرامبەر خەرجنەكردنی پارەی كارمەندانی پاككرەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەڵەبجە كەماوەی شەش مانگە مووچەكانیان بۆخەرجنەكراوە، ئەمڕۆ پزیشكان و كارمەندانی حكومی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەڵەبجە ڕەتیانكردەوە مووچەكانیان وەربگرن.

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی ھەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: وەك هاوهەڵویستییەك بۆ كارمەندانی پاككەرەوە لە نەخۆشخانە ومەڵبەندە تەندروستییەكان كە ماوەی شەش مانگە كارمەندانی پاككەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەڵەبجە مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆش كە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشكرا پزیشكان وكارمەندانی تەندروستی ڕەتیانكردەوە مووچەكانیان وەربگرن تا مووچەی ئەوكارمەندانەی پاككەرەوەش خەرجدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، مووچەی مانگانەی ئەوكارمەندانە 70 ملیۆن دینارە كە ژمارەی كارمەندانی پاككەرەوەكان كە ١٦٣ پاككەرەوەیە، مانگانە هەر كریكارێكی پاككەرەوە نزكیەی 400 هەزار دیناری پێدەدرێت.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، وەرنەگرتنی مووچەكانمان ئەمڕۆ یەكێكە لە هەڵوێستە مەدەنیانەی كارمەندانی تەندرووستی بۆ دەربڕینی پشتیوانیە لەو توێژە  و پەیامێكیشە بۆ حكومەتی ھەرێم كە كێشەكەیان چارەسەر بكات و وەڵامی نوسراوەكانمان بداتەوە بۆ پێدانی مووچەكانیان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this