سبەی ماوەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەكردنی 14 مادەی خۆراكی کۆتایی دێت

خۆراک
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەكردنی ژماەیەك كاڵا و شەمەكی خۆراكی، بەڵام بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم نووسراوێكی ئاراستەی دەروازە سنوورییەكان كردووە، كە تیایدا بڕیاری لێخۆشبوون لە 14 جۆر مادەی خۆراكی سبەی کۆتایی دێت.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو کۆتایی بە وادەی لێخۆشبوونی گومرگیمان بۆ 14مادەی خۆراکیمان درێژکردەوە، ئەوەش پاڵپشت بە بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری و لەبەرژەوەندی گشتی ئەو بڕیاریاماندا بە درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون بەڵام ئەمڕۆ بڕیاری كۆتاییماندا لەبارەیەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسبەی چوارشەممە 5/0/2022 لێخۆشبوون لە باجی گومركی بۆ 14 جۆر مادەی خۆراكی کۆتایی دێت، کە بریتین لە پاقلەمەنی و دانەوێڵە و شیر و زەیت و ڕۆن و چەند مادەیەكی دیكەی خۆراكی دەگرێتەوە.
بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم لە كاتێكدایە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەچەند مانگی رابردوودا و بەمەبەستی كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان، لێخۆشبوونی بۆ چەندین جۆر مادەی خۆراكی لە گومرگەكان دەركرد بریارەكەش 30ی ئەیلوول كاری پێكراوە، بەڵام هەفتەی ڕابردوو جارێكی دیكە ئەو لێخۆشبوونە گومرگییە درێژکرایەوە.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


