حکومەتی هەرێم گفتوگۆ لەسەر هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی دەکات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
snn-
حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر رەشنووسی پرۆژە یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 5-ی تشرینی یەکەم، حکومەتی هەرێم، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی فیدراڵی ژمـارە 76ی ساڵی2012ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان) بۆ دەنگدان.
هەروەها بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تـایبەت بە جێبەجێکردنی ماددەی (9) لە یاسـای چاکسـازیی، کە لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونەوە دەخرێتەڕوو.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


