لە ماوەی مانگێکدا لە سلێمانی زياتر لە 15 هەزار منداڵ چارەسەری بۆ کراوە

نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی
SNN
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی 1 بۆ 9/30 لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 15 هەزار و 372 منداڵ چارەسەرکراون.
بەپێی ئامارەكە: لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری 235 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 263 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 234 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار بینراون و 658 حاڵەتی هەناسەتوندی و 24 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ تۆماركراوە.
هەروەها، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری 17 هەزار و 101 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 353 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 419 سۆنەر و 128 ئیكۆ و 24 نازور ئەنجام دراوە و 645 تیشك گیراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


