
SNN
رێکخراوی ئۆپيک بڕياريدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکاتەوە و بڕيارەکە لە مانگی تشرينی دووەمی ئەمساڵەوە جێبەجێ دەکرێت، ئەوەش نرخی نەوت لە بەرزيدا دەهێڵێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆيتەرز لە زاری سەرچاوەيەکی ئاگادارەوە بڵاويکردەوە: رێکخراوی هەناردەکاری نەوتی ناسراو بە “ئۆپیک” لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری ڤییەنا بڕیاریاندا لەگەڵ دەستپێکی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بڕی دوو ملیۆن بەرمیل لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە لە پێناو پاڵپشتیکردن لە مانەوەی نرخی نەوت بە جێگیری.
ئەم بڕيارە لە کاتێکدايە، وڵاتانی بەکارهێنەری نەوت داوای زيادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەن چونکە بازاڕەکانی جيهان بەدەست کەمی سوتەمەنيەوە دەناڵێنن.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



