توركیا چەند گوندێكی ناحیەی ناڵپارێز بۆردومان دەکات

0
412

SNN-عەلی حەمەسەعید

بەڕێوەبەری ناحییەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ بۆجاری دووەم فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانی توركیا هێرشیكردووەتە سەر سنووری چەندگوندێكی ناحیەی ناڵپارێز و لە ئێستاشدا بەسەر ئاسمانی چەند گوندێكی سنوورەكەدا دەسوڕێنەوە و ترس ودڵەراوكێیان لای گوندنشینانی سنوورەكە دروستكردووە،  لەكاتێكدا هیچ بنكەو بارەگایەكی هێزی چەكداری لەو سنوورەدا بوونی نییە.

هیمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحییەی ناڵپارێزی سەر بەقەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: كەمێك پێش ئێستا بۆجاری دووەم فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا هاتوونەتە ئاسمانی سنوورەكەمان و دەستیان بە بۆردومان سنووری سێ‌ گوندكردووە بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی تۆمار نەكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو هێرشانەوە ترس و دڵەڕاوكێ‌ لای گوندنشینانی سنوورەكەدروستبووە، هاوكات ئەو گوندانەی ئەمڕۆ بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردوومانكراون بریتین لە گوندەكانی (بادەنە، زەردكاوا، ماینەدۆڵ) پەیوەنیشمانكردووە بەخەڵكی گوندەكەوە خۆشبەختانە تا ئەم ساتە هیچ زیانێكی گیانی تۆمارنەكراوە.

بەریوەبەری ناحییەی ناڵپارێز ئەوەشی خستەڕوو، لەم سنوورەی ئێمە بنكە و بارەگای هیچ هێزێكی چەكداری بوونی نییە و بۆیە بەردەوامی هێرشەكانی توكیا بۆ ئەم سنوورەی ئێمە جێگەی پرسیارە ونازانین هۆكار چییە ماوەی دوو ڕۆژە بە فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان هێرش دەكرێتە سەر سنوورەكەمان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this