ئەو50 دۆلارەی بەناوی ڕسوماتەوە لە عومرەكان وەردەگیرێت لە چیدا خەرجدەكرێت؟

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات ئەو 50 دۆلارەی لە عومرەكاران وەردەگیردرێت تازە نییە و چەندین ساڵە وەرگیراوە ئەوەش لەسەر داوای دەستەی باڵای حەج وعومرەی عێراق بووە بۆیە لە %50 ئەو داهاتە دەگەڕێتەوە بۆ حەج وعومرەی عێراق و لە %50 ی بۆ ئێمە دەبێت.
شێخ نیاز ڕاغب، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە باس لەوەرگرتنی 50 دۆلار دەكرێت لە عومرەكان ئەمە بابەتیكی تازە نییە و بەڵكوو لە ساڵانی ڕابردووش ئەمە هەر هەبووە، چونكە ئەو بڕە پارەیە وەك ڕسومات وەردەگیرێت و لەسەر داوای دەستەی باڵای حەج وعومرەی عێراق بووە و ئێمەش پێوەی پابەندین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوداهاتەی كە لەڕێگەی عومرەوە دەستدەكەوێت لە كۆی ئەو50 دۆلارەی لە عومرەكان وەردەگیرێت، لە %50ی دەگەڕینینەوە بۆ دەستەی باڵای حەج وعومرەی عێراق و لە %50ی دیكەی بۆخۆمان دەبێت و لەو بڕەش بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی حەج وعومرەی پارێزگاكان و بەشێكی دیكەشی بۆ وەزارەتی ئەوقاف وبەشێكیشی بۆ حكومەت دەبێت.
وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی حەج وعومرەی هەرێم لە كاتێكدایە كە (علی حەمەساڵح) پەرلەمانتاری كوردستان ئەوەی ڕاگەیاندبوو كە هەر هاووڵاتیەك سەردانی هەر وڵاتێك بكات بۆ گەشت یان قومار یان هەر هۆكارێكی دیكە، حكومەت هیچ بڕە پارەیەكی وەك باج و ڕسومات لێوەرناگرێت، بەڵام بچێت بۆ عومرە حكومەت بەناوی ڕسوماتەوە 60 دۆلاری لێوەردەگرن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


