توركیا دەستی بە بۆردومانی پێنجوێن كردەوە و دەوامی چەند قوتابخانەیەك راگیرا

بۆردومانی ئێران
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێزی سەربە قەزای پێنجوێن رایدهگهیهنێت، ئەمڕۆ بۆ جارێكی دیكە فڕۆكە بێفڕۆكەوانهكانى توركیا هێرشیانكردووەتەوە سەر سنووری چەند گوندێكی ناحیەی ناڵپارێز، دهشڵێت: “لەپێناو سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندكارانیش بڕیارماندا بە راگرتنی دەوامی چەند قوتابخانەیەكی سنوورەكە”.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 6ى تشرینى یهكهم، هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحییەی ناڵپارێزی سەربە قەزای پێنجوێن بە SNNی راگەیاند، “كەمێك پێش ئێستا بۆ جارێكی دیكە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا هاتنە ئاسمانی سنوورەكەمان و دەستیان بە بۆردومانى سنووری گوندی (بادەنە) كردووە”.
لهبارهى زیانه گیانى و مادیهكانهوه بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز ئاماژهى بهوهشكرد، “زیانى ماددى بهر ناوچهكه كهوتووه، بهڵام خۆشبهختانه تا ئێستا زیانى گیانى نییه”.
بەڕێوەبەری ناحییەی ناڵپارێز ئاماژەی بەوەشكرد، “بەهۆی ئەو هێرشانەوە و لە پێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران بڕیارماندا بە راگرتنی دەوامی قوتابخانەی گوندەكانی، بادەنە، كانی ماران، دەرەمیانە و سوێرە پەیوەندیشمانكردووە بە خەڵكی گوندەكەوە خۆشبەختانە تا ئەم ساتە هیچ زیانێكی گیانی تۆمارنەكراوە”.
بەڕێوەبەری ناحییەی ناڵپارێز ئەوەشی خستەڕوو، “لەگەڵ ئەوەی لەم سنووری ئێمە هیچ بنكە و بارەگایەكی هێزێكی چەكداری بوونی نییە، بەڵام ماوەی سێ رۆژە بۆردومانی سنوورەكەمان دەكرێت، ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێی لای گوندنشینانی سنوورەكە دروستكردووە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


