لە كۆی 75 ملیار دینار كە بەقەرزی بچوك دراوە بەگەنجان 55 ملیاری گەڕاوەتەوە

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەدەكات لەكۆی 75 ملیار دینار كە لەماوەی شەش ساڵدا بەشێوەی قەرزی بچووك بەهاووڵاتیان دراوە، لە ئێستادا 55 ملیار دیناری گەڕاوەتەوە و تەنها 20 ملیار دیناری ماوە كە ئەوەش مانگانە بڕێكی لێدەگەڕێندرێتەوە، هاوكات لە داهاتوویەكی نزیكدا بەگوێرەی چەند مەرج و ڕێنماییەك دەستدەكرێتەوە بە پێدانی قەرزی بچووك بە هاووڵاتیان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی لە ساڵی 2011 بەمەبەستی هاوكاریكردنی گەنجان و ئەو هاووڵاتیانەی كە خاوەن پرۆژەی بچوكن، تواندرا لەماوەی شەش ساڵدا بڕی 75 ملیار دینار بەقەرز بدرێتە گەنجان و هاووڵاتیان، تا ئێستاش لەوبرە پارەیە 55 ملیاری گەڕاوەتەوە و تەنها بڕی 20 ملیار دیناری لای ئەوكەسانە ماوە كە داوای قەرزەكەیان كردووە، ئەو پارەیەی كە گەڕاوەتەوە جارێكی دیكە لە پێدانی قەرزی بچووك بەكاردەهێنینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامادەكاری كراوە كە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە گوێرەی چەند مەرج و ڕێنماییەك لە ئایندەیەكی نزیكدا دەستبكرێتەوە بە پێدانی قەرزی بچووك، كە بڕەكەی لە ملیۆنێك دینارە وە تا 15 ملیۆن دینارە، هاوكات ئەو كەسەی داوای قەرز دەكات دەبێت تەمەنی لە 15 بۆ 35 ساڵی بێت، توانای بەرێوەبردنی پرۆژەی هەبێت لە كاتی وەرگرتنی قەرزەكە دەبێت كەفیلێك ئامادە بكات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەی خستەڕوو، لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم سەرپەرشتی پێدانی قەرزەكە دەكرێت، لەقۆناغی یەكەمدا قەرزەكە بەو كەسانە دەدرێت كە پێشتر مامەڵەیان پێشكەشكردووە و رەزامەندیشیان بۆ وەرگیراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوكەسانەی كە ڕەزامەندی وەرگرتنی قەرزەكەیان بۆ دەرچووە ڕاستەوخۆ پارەكەیان پێنادرێت بەڵكوو لەسەرەتادا خولی تایبەتیان بۆ دەكرێتەوە لەوبوارەی كەقەرزەكەی بۆداواكردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


