“حكومەت هەڵەبجەی پەراوێزخستووە و بەڵێنەكانی تەنها لەسەركاغەزن”

SNN-عەلی حەمەسەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا 164 پرۆژەمان وەستاون كە پێویستمان بە 209 ملیار دینارە بۆئەوەی بكەونەوە كار، ئەو پرۆژانەشی ساڵی 2021 دەستیان پێكراوە و تا ئێستا 15%ی بودجەكەیان خەرج كراوە و بۆ ئەوی دیكەیان نەختینە نییە، جەختیش دەكاتەوە ئەو بەڵێنانەی حكومەت بە هەڵەبجەی دەدات لەدابینكردنی بودجە تەنها لەسەر كاغەزە و جێبەجێناكرێن.
كاوەعەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: چەندین پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی هەن كە ئەگەر جێبەجێبكرێن هەڵەبجە لە پەراوێزخستن دوور دەخرێتەوە زۆرگرفتی بۆچارەسەر دەبێت، بەڵام لە سێ كابینەی حكومەت تەنها بەڵێن دەدرێت و كرداریان لەگەڵدا نین، هاوكات دەروازەی سنووری سازان كەیەكێكە لە پرۆژە هەرە ستراتیژییەكان بۆ هەڵەبجە ئەگەر ئەودەروازیە بكرێتەوە هەڵەبجە لەو پەراوێزخرانە رزگاری دەبێت، بەڵام حكومەتی هەرێم نایەوێت هەڵەبجە لە پەراوێزخستن رزگاری ببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا 164 پرۆژەمان وەستاون كە پێویستمان بە 209 ملیار دینارە بۆئەوەی بكەونەوە كار، ئەو پرۆژانەیشی ساڵی 2021 دەستیان پێكراوە و تاوەكو ئێستا 15%ی بودجەكەیان خەرج كراوە و بۆ ئەوی دیكەیان نەختینە نییە، هاوكات داهاتی دەروازەی پشتە بۆ گەرمیان دەگەڕێتەوە، هەروەها داهاتی دەروازەی سنووریی تەوێڵە و داهاتی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆیش بۆ پارێزگای سلێمانی دەگەڕێتەوە، چونكە حكومەت ئامادە نییە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی بۆ چالاك بكات كە سێ ساڵە فەرمانی پێكهێنانی هەیە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، پارێزگای هەڵەبجە بەدەست چەندین كیشەو گرفتی دارایی و ئیداری كارگێڕییەوە دەناڵێنین و حكومەتیش بۆخۆی دەزانێت كە ئەو كێشەوگرفتانەمان هەیە سەرەڕای ئەوەی بۆخۆمان چارەسەریشیان نیشاندەدەین بەڵام ئامادەی چارەسەركردنی كێشەوگرفتەكانی هەڵەبجە نین و نایانەوێت هەڵەبجە گەشەسەندن بەخۆیەوە ببینێت و لە پەراوێزخراوی ڕزگاری ببێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


