“هیچ بڕیارێکمان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی کشانەوەی کانیدەکەمان”

شێروان دوبەردانی
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات ئەو بەیاننامەیەی دەوڵەتی یاسا بڵاویانکردووەتەوە لەبارەی کشانەوەی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆککۆمار هیچ پەیوەندی بە ئیمەوە نییە و ئەوان دەوڵەتی یاسان و ئێمەش پارتین، جەختیش دەکاتەوە چاوەڕێی سەرۆکی پارتی و مەکتەبی ساسی حزبەکەیان دەکەن بۆ هەر بڕیاێکی لەو شێوەیە.
شێروان دوبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بەیاننامەیەی لە لایەن دەوڵەتی یاسا لەسەر کشانەوەی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆککۆمار بڵاویان کردووەتەوە پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە و ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی هیچ ئاگادارنین، بۆیە ئەوان دەوڵەتی یاسان و ئێمەش فراکسیۆنی پارتین.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بابەتی ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و هەروەها کشانەوەی کاندیدەکەمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار چاوەڕێی بڕیاری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و مەکتەبی سیاسی دەکەین، بۆیە تا ئەم ساتە هیچ بریارێکمان بەدەست نەگەیشتووە لەو بارەیەوە.
وتەکانی ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکاتێکدایە کە لەهەندێک دەزگای ڕاگەیاندنەوە باس ڕێککەوتنی پارتی و دەوڵەتی یاسا دەکرێت لەبارەی کشانەوەی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش



