نوێترین زانیاری لەبارەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجیچبوون بۆ كرێنشینان

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژە بەوەدەكات قۆناغەكانی دەستكردن بەدروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون تایبەت بە كرنشینان و كەمدەرامەتان گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و هەفتەی داهاتوو بەكردارەكی دەست بە جیبەجێكردنی پرۆژەكە دەكرێت، هاوكات لە پارێزگای سلێمانیش شارەوانی سەرقاڵی دابینكردنی زەوی پێویستە بۆدروستكردنی ئەویەكانە.
محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بەSNNی ڕاگەیاند: قۆناغەكانی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لە پارێزگا وئیدارە سەربەخۆكان لە قۆناغی كۆتایدان و هەفتەی داهاتوو لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆبە كردارەكی دەستدەكەین بەجێبەجێكردنی پرۆژەكە، بۆ ئەومەبەستەش هەموو ئامادەكارییەكان بەكۆتا گەیشتوون و لەئایندەیەكی نزیكیشدا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی دیكەش دەستپێدەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەندێك پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان هیشتا كۆمەڵێك رێكاری ئیداری وكارگێری ماون جێبەجێبكرێن بۆ ئەوەی لەو شوێنانەش پرۆژەكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە بەتایبەت هەندێ كار و رسووماتی زەوییەكان ماون و تا ئێستا بڕی پارەكانمان دیاری نەكردووە بەچەند دەدرێت بە كرێنشینان ئەوە دواتر ڕووندەبێتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ئەو یەكە نیشتەجێبوونانەی كە دروستدەكرێن لەرووی ڕووبەرەوە دەكرێنبە سێ جۆرەوە كەبریتین لە 80 مەتری، 100 مەتری و 120 مەتری، هاوكات ئەوانەی كە پرۆسەی هاوسەرگیریان پێكنەهێناوە بۆیان هەیە تەنها سو دلە 80 مەترییەكە وەربگرن.
بەپێی زانيارييەکانی SNN شارەوانی سلێمانی سەرقاڵی دابینكردنی زەوی پێویستە بۆخستنەبواری جێبەجێكردنی پرۆژەكەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


