
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان ئاماژە بەوەدەكات: دەستگیركراوانی بادینان لە چەندین مافی سەرەتایی بێبەشكراون و ڕێگەی خوێندن و هەندێك ڕێكاری دیكەیان پێنادرێت، ئاوی پێویستیان بۆ خواردنەوە نییە، لە هۆڵێكدا تەنها جێگای هەشت كەس دەبێتەوە، بەڵام زیاد لە ٢٠ كەسی تێدایە، بۆیە توشی چەندین نەخۆشی پێست بوون و لەدۆخێكی دەروونی خراپدان.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەياند: دۆخی دەستگيركراوانی بادینان لە ئاستێكی خراپدایە ولە دوای مانگرتنەكەیان لە زیندان، لەلایەن بەرپرسانی زیندانەكەوە شەڕی دەروونییان لەگەڵ دەكرێت و لە چەندین مافی سەرەتایی بێبەشكراون ئەوەش پێچەوانەی یاساكانی مافی مرۆڤە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕێگە بەدەستگیركراوانی بادینان نادرێت بخوێنن و لە هەندێك ڕێكاری دیكەش بێبەشكراون، هاوكات ئاوی پێویستیان بۆ خواردنەوە نییە، شوێنەكەشیان نەگونجاوە، بەجۆرێك لە هۆڵێكدا تەنها جێگای هەشت كەس دەبێتەوە، بەڵام زیاتر لە 20 كەسی تێدایە، ئەوەش بووەتەهۆی ئەوەی دەستگیركراوانی بادینان ڕووبەڕووی چەندین نەخۆشی پێست ببەنەوە، بۆیە داوامان كردووە ئەو دەستگیركراوانە بگوازرێنەوە بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی، بەڵام وەڵامی داواكارییەكەمان نەدراوەتەوە.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو: ئەو دەستگیركراوانە بەهۆكاری سیاسیی تا ئێستا لە زیندانن، چونكە ئەم ئازادیخواز و چالاكوانانە بەهۆی ڕەخنە گرتنەوە لە حكومەت دەستگیركراوان، هاوكات لە چاكسازی گەورانی هەولێریش ڕێگریمان لێ دەكرێت چاومان بە دەستگیركراوان بكەوێت ئەوەش پێچەوانەی یاسایە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


