” گرنگ ئەوەیە لەكۆتایدا گەلی كوردو ئیرادەی یەكێتی سەركەوتن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رادەگەیەنێت، دوای ساڵێك لە چاوەڕوانی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆككۆمار دواجار پرۆسەكە بەسیاسەتێكی حەكیمانەی یەكێتی و سەرۆكەكەی كۆتایی هات كەتیایدا بەرژەوەندی كورد پارێزراو دەبێت و ئیرادەی یەكێتیش بە سەركەوتن لە پرۆسەكە هاتە دەرەوە.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: دەرچوونی ( د. لە تیف رەشید) بۆ پۆستی سەرۆككۆمار لەلایەك گەلی كورد سەركەوت كە لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا كەسێك بووەتە سەرۆككۆمار كە پارێزەری دەستوری عێراقە و لەوچوارچێوەیەشدا مافەكانی گەلی كوردپارێزراو دەبن، هاوكات لەلایەكی دیكەشەوە یەكێتی لە پرۆسەكەدا سەركەوتنی بەدەستهێنا، چونكە ئەو كاندیدەی دەرچووە كاندیدی یەكێتی نشیمانی كوردستانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئیرادەی یەكێتی نەشكا بەڵكو و سەركەوتنی بەدەستهێنا بەوەی كە بەسەرۆكایەتی سەرۆك( بافڵ ) توانی سیاسەتێكی حەكیمانە بگرێتە بەر كە دواجار لەبەرژوەندی هەمووگەلی كورد كۆتایی بێت و كاندیدەكانی یەكێتی هەركامیان دەربچووایە بۆئێمە هیچ جیاوازییەكی نەدەبوو، چونكە هەردوكیان دوو كادری دڵسۆز و بەئەزموونی یەكێتی نشتیمانی كوردستانن.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی لەكاتێكدایە كە لەماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا پارتی بەهەموو توانایەكییەوە هەوڵیدا پۆستی سەرۆككۆمار بۆ خۆی یەكلایی بكاتەوە، بەڵام هەرچەندە دووكاندیدی دیاریكرد نەیتوانی ئەوپۆستە بەدەست بهێنێت و لەبەرامبەر یەكێتی هاوشێوەی ساڵی 2018 شكستی هێنا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


