سەرۆک بافڵ: هیوادارم حکومەتی نوێ هەڵە و ئەزموونی رابردوو دووبارە نەكاتەوە

سەرۆک بافڵ و محەمەد شیاع سودانی
SNN-
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، هیوادارە حكومەتی نوێ بە دیدگایەكی نوێوە بەرەوە حوكمڕانییەكی تەندروست هەنگاوبنێت، هەڵە و ئەزموونی رابردوو دووبارە نەكاتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکیتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ئەمرۆ هەینی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە محەمەد شیاع سودانی، راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی بەرنامە، ستراتیژی حکومەتی نوێ و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار لە ماوەی یاسایی خۆیدا و هەنگاونان بەرەو خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتییان.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جارێكیتر پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سودانی كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و بەرپرسیارێتییە نوێكەی بۆ خواست. جەختیشی لەهەمان راسپاردەكانی كۆبوونەوەی پێشوو كردەوە و وتی، پاراستنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد ئەركی حكومەتی نوێیە و دەبێت بەیەك چاو سەیری گەلی كورد و هەموو گەلانی دیكەی عێراق بكرێت. هیواشی خواست هەمووان بە یەك تیم لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكان كار بكەن و كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكەن.
لە درێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە دووبارەنەكردنەوەی ئەزموونی حوكمڕانی كرد لە رابردوودا و وتی، هیوادارم حكومەتی نوێ بە دیدگایەكی نوێوە بەرەوە حوكمڕانییەكی تەندروست هەنگاوبنێت، هەڵە و ئەزموونی رابردوو دووبارە نەكاتەوە. كێشە سیاسییەكانی تێكەڵی حوكمڕانی نەكرێت و هاوڵاتییان نەبنە قوربانی ململانێكان. پێكهێنانی حكومەتیش لەم ساتە هەستیارەدا بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە و هەموومان لەپێناو هەوڵە نیشتمانییەكان پشتیوان دەبین.
لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سودانی، راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق ستایشی سەرۆك بافڵی كرد بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە نیشتمانییە و وتی، ئەمڕۆ هاتوومەتە لای برا، هاوڕێ و بەشدارێكی سەرەكی لە حكومەتی نوێ. سەرۆك بافڵ و یەكێتی هاوبەشێكی راستگۆی ئێمەن و پێكەوە بەرەو بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر هەنگاو دەنێین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


