
دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان
SNN-
گەشتوگوزاری راپەڕین هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ 12 دەرچووی چەند بەشێکی جیاوازی زانکۆ و پەیمانگاکان رادەگەیەنێت و دەڵێت:”هەر کەس ئارەزوومەندە دەتوانێت بە ئۆنلاین فۆڕم پڕبکاتەوە”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردووەتەوە، پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و دواتر بەپێی خاڵبەندی ناوەکان دیاریدەکرێن و چاوپێکەتن لەگەڵیان ئەنجام دەدرێت.
تێبینی:
1- پێویستە خوازیار دانیشتوی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بێت (قەزای ڕانیە، قەزای پشدەر و قەزای حاجیاوا).
2- پێویستە خوازیار هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی هەبێت.
3- پێویستە خوازیار زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست فۆڕمەکە پوچەڵ دەکرێتەوە.
4- نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی.
5- پڕکردنەوەی فۆڕمی هەلی کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەردەوام دەبێت بۆماوەی یەک هەفتە لە رۆژی 16-10-2022، کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاکو 23-10-2022،کاتژمێر 9:00ی بەیانی دەبێت.
6.جگە لەو پسپۆڕییانەی داواکراون و لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە هیچ پسپۆڕییەکی تر وەرناگیرێت.
پسپۆڕییەکان:
1- کارگێڕی/ کارگێڕی کار/ بەکالۆریۆس ( 2 کەس ).
2- یاسا/ بەشی یاسا/ بەکالۆریۆس ( 1 کەس ).
3-ئای تی – IT/ کۆلێژی زانست/ بەکالۆریۆس (1 کەس ).
4- ژمێریاری/ بەشی ژمێریاری/ بەکالۆریۆس ( 2 کەس ).
5- ئەندازیاری/ کارەبا/ بەکالۆریۆس ( 1 کەس ).
6- ئەندازیاری/ شارستانی/ بەکالۆریۆس ( 1 کەس ).
7- گەشتیاری/ بەشی گەشتوگوزار/ بەکالۆریۆس ( 1 کەس ).
8- گەشتیاری/ کارگێڕی گەشتیاری/ بەکالۆریۆس (1 کەس ).
9- کارگێڕی کار/ دبلۆم ( 1 کەس ).
10- ژمێریاری/ دبلۆم ( 1 کەس ).
لینکی فۆڕمەکە:
https://docs.google.com/…/1FAIpQLSebvS6TaNt…/viewform.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


