“هەفتانە 200 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی دووسایدی كەلار-سلێمانی خەرجدەكرێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی دابیننەكردنی پارە لەلایەن حكومەتی هەرێم بۆ تەواوكردنی ڕێگای دووسایدی كەلار سلێمانی، چەندین جار گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچووە و ماوەیەكی زۆریش كاردرن لەوپرۆژە ستراتیژییە ڕاگیرا، بەڵام بەوتەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ئێستادا هەفتانە بڕی 200 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە خەرجدەكرێت بەڵام ئەوە بڕێكی كەمە و ئەگەر ئەو بڕە بكرێتە یەك ملیار دیناری هەفتانە ئەوا لەماوەی ساڵ ونیوێكدا پرۆژەكە بەكۆتا دەگات.
كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هۆكارەكانی تەواونەبوونی پڕۆژەی دووسایدی كەلار سلێمانی بۆ خەرجنەكردنی پارەی پێویست دەگەڕێتەوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە، بۆیە لەدواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشنیازیان بۆ حكومەت كرد كە پارەی خەرجكراو بۆ ئەو پرۆژەیە لە 200 ملیۆنی هەفتانەوە بكەن بە یەك ملیار دینار و هاوكات بودجەیەكی تایبەتیش بۆ پڕۆژە گرنگەكانی سلێمانی تەرخان بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پارێزگای سلێمانی حەوت پڕۆژەی ستیراتیژی رێگەوبان هەن كە پارێزگای سلێمانی بە شارەكانی دیكەوە دەبەستێتەوە، كە تێچووەكەیان 130 ملیار دینارە، بەڵام داهاتی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتی ریگاوبانی سلێمانی 310 ملیۆن دینارە كە بەهۆی نەبوونی نەختینەوە كێشەیان بۆ دروست دەبێت، ئەگەر پارەكەیان بۆ خەرج بكرێت، هەموو پڕۆژەكان لە یەك ساڵ و نیودا تەواو دەكرێن، هاوكات داوامان كردووە باج و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە سەرەتا و كۆتایی پڕۆژە لە بەڵێندەر وەربگیرێت نەوەك هەموو سلفەیەك.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN لە دواین كۆبوونەوەی نوێنەرانی لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەت و ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كە بە دواداچوونیان بۆ تەواو نەكردنی دووسایدی نێوان كەلار سلێمانی کردووە، هۆشداریی ئەوەیانداوە بە حكومەت ئەگەر پارەی تەرخانكراو بۆ پڕۆژەكە لە 200 ملیۆن دیناری هەفتانە زیاد نەكرێت بۆ یەك ملیار دینار، ئەوا پڕۆژەكە تاوەكو ساڵی 2028 تەواو نابێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


