
گۆڕینه‌وه‌ى دۆلار به دینار | فۆتۆ: The IQD Team
SNN
به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌راورد به دوێنێ دووشه‌ممه به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى به‌ڕێژه‌ى 0.17٪.
به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى تشرینى یه‌كه‌م، نرخى دۆلار له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا:
بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان
فرۆشتن: 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بوو به 147 هه‌زار و 250 دینار.
كڕین: 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بوو به 146 هه‌زار و 250 دینار.
به‌غدا
فرۆشتن: 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بوو به 146 هه‌زار دینار.
كڕین: 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بوو به 145 هه‌زار دینار.
باشوورى عێراق
فرۆشتن: 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بوو به 146 هه‌زار و 500 دینار.
كڕین: 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بوو به 145 هه‌زار و 500 دینار.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له‌كاتێكدایه دوێنێ نرخى دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى به‌شێوه‌یه‌ك 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 146 هه‌زار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌بار گۆڕان، وته‌بێژی بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی دوێنێ دووشه‌ممه راگه‌یاند، “دابه‌زینی به‌های دۆلار په‌یوه‌ندی به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراقه‌وه هه‌یه. 41 په‌رله‌مانتار واژوویان كۆكردوه‌ته‌وه كه به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌رزبكرێته‌وه و نووسراوه‌كه‌یان راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقیان كردوه، ئه‌وه‌ش هه‌مان سیناریۆی 2021یه كه وتیان به‌های دۆلار داده‌به‌زێنێت”.
وتیشى: “ئێستا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی ته‌نها 500 دینار جیاوازیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به پێشبینی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه و هه‌ندێك كه‌س دۆلاریان هه‌یه و ده‌یفرۆشن، به‌ڵام پێناچێت به‌های دینار به‌رزبكه‌نه‌وه له به‌رامبه‌ر دۆلار، چونكه ئه‌وه راوێژی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی دراوی نه‌ختینه‌یی ده‌وێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


