ده‌وامى ئێوارانى سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كانى هه‌رێم راگیرا به‌هۆى خۆرگیرانه‌وه

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، بڕیارماندا به راگرتنى ده‌وامى ئێوارانى سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كانى هه‌رێم.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى تشرینى یه‌كه‌م، بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “لەسەر راسپاردەی لایەنی تایبەتمەند سەبارەت بە خۆرگیرانی نیمچەیی، ئەمرۆ سێشەممە دەوامی پاش نیوەڕوان لەناوەندەکانی خوێندن ناکرێت و دەبێتە پشوو”.
ده‌قى راگهیهنراوهكه
لەسەر راسپاردەی لایەنی تایبەتمەند سەبارەت بە خۆرگیرانی نیمچەیی، ئەمرۆ سێشەممە ، 25ی تشرینى یه‌كه‌مى 2022، دەوامی پاش نیوەڕوان لەناوەندەکانی خوێندن ناکرێت و دەبێتە پشوو، لەهەمانکاتدا دەوامی بەیانیان لە سەعات 11:45 خولەک کۆتایی دێت.
ئه‌مڕۆ خۆرگیرانى نیمچه‌یی له هه‌رێم و عێراق و چه‌ندین وڵاتى جیهان رووده‌دات و له كاتژمێر 12:59 خولهك ده‌ستپێده‌كات، له كاتژمێر 2:17 ده‌گاته لوتكه و له كاتژمێر 3:30 خوله‌كى پاشنیوه‌ڕۆ كۆتایی دێت.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



