
كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە
SNN – عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوەی دوو ساڵە داوای دەستلەكاركێشانەوەى كردووە و دواجار داواكارییەكه‌ى پەسەندكراوە، ده‌شڵێت: “من شه‌رمه‌زارى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌م چونكه تا ئێستاش سوپاسگوزارن كه كۆڵانه‌كانیان بۆ چه‌وڕێژ بكرێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا دەستلەكاركێشاوەی خۆى له پۆسته‌كه‌ى راگه‌یاند.
له‌باره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یه‌وه كوێستان ئەكرەم به SNNی راگەیاند، “ماوەیەكە لێرە و لەوێ باس لەدەستلەكار كێشانەوەی من دەكرێت گوایە پەیوەندی بەو دۆسیانەوە هەیە كە پەیوەندی بە زەوییەكانی شارەوانی سلێمانییەوە هەیە، بەڵام دوور و نزیك ئێمە هیچ پەیوەندییەكمان بەو بابەتەوە نییە، ئەوان سنووری كاركردنی خۆیان دیاریكراوە و ئێمەش بەهەمان شێوە”.
وتیشى: “من ماوەی شەش ساڵە سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجەم، دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ لەسەر داوای خۆم داوای دەستلەكار كێشانەوەم ئاراستەی سەروویی خۆم كردووە، واتە دوو ساڵ پێش ئێستا ئەو دەستلەكار كێشانەوەیەم پێشكەش كردووە، دواجار لە چەند رۆژی رابردوودا پەسەندكرا”.
سه‌رۆكى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه پۆسته‌كه‌ى پڕده‌كاته‌وه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “لە جێگەی من سەید حەكیم دەبێتە سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە و ئه‌ویش به سوپاسه‌وه له‌سه‌ر داواكه‌ى من پۆسته‌كه‌ى وه‌رگرتووه و له‌و پۆسته‌دا ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو كه‌سێكى تر دێت و پۆسته‌كه پڕده‌كاته‌وه”.
له‌باره‌ى هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یه‌وه سەرۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى شارەوانی هه‌ڵه‌بجه ئاماژەی بەوەشكرد، “هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەم پەیوەندی بە دوو خاڵی سەرەكییەوە هەبوو، یەكەمیان ئەوەیەكە لەماوەی رابردوودا حكومەت وەك پێویست نەهاتووە بەدەم جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانەوە ئەوەش نیگەرانی لای ئێمە و هاووڵاتیان دروست كردووه. من شه‌رمه‌زارى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌م كه تاوه‌كو ئێستاش سوپاسگوزارن كۆڵانه‌كانیان بۆ چه‌وڕێژ بكه‌ن، به‌داخه‌وه له ماوه‌ى كاركردنى مندا هه‌رگیز بودجه‌ى پێویست بۆ ئه‌م شاره دابیننه‌كرا. هۆكارى دووه‌میش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خۆم پێم‌خۆش بوو كە لەدوای ئەو ماوەیەی دەستبەكار بووم پۆستەكە بۆ كەسانی دیكە جێبهێڵم و كەسانی دیكە بتوانن خزمەت بكەن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


