شارەزایەكی کەشناسی: یەكەم بەفربارینی ئەمساڵ لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەبێت

بەفر
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات، ئەمساڵ بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو ڕێژەی باران و بەفر بارین زۆر باش دەبێت و ئەگەری وشكە ساڵی زۆر لاواز دەبێت، جەختیشدەكاتەوە كە یەكەم بەفربارینی ئەمساڵ لەسنوری ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە تایبەت سنوری پێنجوێن و شاخی گۆیژە و ناوچەی هەورامان دەبێت، هاوكات پێش كۆتایی هاتنی وەرزی پایز بارانی پەڵە دەبارێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان ئەمساڵ ڕێژەیەكی زۆرباش بەفر و باران لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو، بەجۆرێك لە وەرزی پایزدا بە تایبەت لەسەرەتا تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو پێش كۆتایی وەرزی پایز بارانی پەڵە دەبارێت و جوتیاران دەتوانن دەستبكەن بە كێڵانی زەوییەكانییان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ یەكەم بەفربارین لە سنوری ناوچە شاخاوییەكانی پاێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت، بەجۆرێك سەرەتا بەفرباین لە سەرەتای وەرزی زستان لەناوچە شاخاوییەكانی سنوری قەزای پێنجوێن و شاخی گۆیژە دەبارێت و هاوكات لەسنوری پارێزگای هەڵەبجەش لە ناوچەی هەورامان ڕێژەیەكی باش بەفر دەبارێت.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، وەك پێشتر پێشبینمان كردبوو ئەمساڵ هەموو نیشانە كەشناسییەكان ئەوەمان پێدەڵێن كە ڕێژەی باران بارین هەنگاوێكی گەورە دەنێت بە ئاڕاستەی ئاسایی بوونەوەی ڕێژەی باران بارین و دووبارەنەبوونەوەی وشكەساڵی، بۆیە زستانی ئەمساڵ زستانێكی تەواو باراناوی دەبێت و ساڵی داهاتووش بەرەو باشتر دەڕوات.
More News
-
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
55 seconds لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
10 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
55 seconds لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
10 mins لهمهوپێش



