هەمووشتێک لەبارەی دەرهێنانی مۆڵەتی نوێی شۆفێری لە سلێمانی بزانە

0
1004

SNN-عەلی حەمەسەعید

لە ئەمڕۆوە سیستمی نوێی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری دەستیپێکرد و رۆژانە نزیكەی 250 مۆڵەت دەددرێتە شۆفێران و تێچووی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێریش بە سیستەمی نوێ‌ بڕی 50 هەزار دینارە وکاتی دەرهێنانەکەشی تەنها 20 خولەکی پێدەچێت.

عەقید شیلان عوسمان، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNN-ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ئەمڕۆ دەستمان كرد بە پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە سیستمەی نوێی ئەلیكترۆنی، لەم قۆناغەدا تەنها مۆڵەتی شۆفێری بەو كەسانە دەدەین كە مۆڵەتەكەیان بەسەر چووە یاخود مانگێكی ماوە بۆ بەسەر چوون، بۆ ئەو مەبەستەش ئەفسەرانی تایبەت بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە توانایاندا هەیە ڕۆژانە نزیكەی 250 مۆڵەتی شۆفێری بە هەموو جۆرەكانیەوە بە شۆفێران بدەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تێچووی دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بەم سیستەمە نوێیە بڕی 50 هەزاردیناری تێدەچێت وهاوكات ئەگەر شۆفێرێكیش مۆڵەتەكەی ونكردبێت ئەوا بڕی 60 هەزار دیناری تێدەچێت، هاوكات كوالێتی ئەم مۆڵەتە نوێیە لە ئاستێكی بەرزدایە و بەشێوازێكی ئەلیكترۆنی كارەكان رایی دەكرێت و مۆڵەتەكان بەشێوەی پلاستیكی دەدرێت بە شۆفێران.

بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شۆفێرانەی كە مۆڵەتەكانیان بەسەر نەچووە پێویست ناكات لەئێستادا مامەڵە بكەن بۆ ئەوەی بەو سیستمە نوێیە مۆڵەتەكانیان پێبدرێت تا ئەوكاتەی نزیكدەبێتەوە لە وادەی بەسەر چوون، هاوكات پڕۆسەی دەركردنی هەر مۆڵەتێك بە سیستمی نوێ پێویستی بەنزیكەی 20 خولەك دەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this