حکومەت لە دابینکردنی نەوت جیاوازییەکی زۆری لەنێوان هەولێر و دهۆک و سلێمانی کردووە

0
431

عەلی حەمەسەعید-SNN

ئەمڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڕی ئەونەوتەی بڵاوکردەوە کە تائێستا دبینکراوەو بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراون، هەر لە خودی ئەو داتاو ژمارانەی کە حکومەتی هەرێم بڵاوی کردوونەتەوە دەرکەوتووە کە حکومەت جیاوازییەکی زۆری کردووە لەدابینکردنی نەوتی سپی بۆ پارێزگاکان، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە هەڵەبجەی وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ نەناساندووە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی SNNبە لێکدانەوە بۆ ئەو ژمارەو داتایانەی ئەمڕۆ فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردوونەتەوە ئەوە دەردەکەوێت کە، پارێزگای سلێمانی بەراورد بە پارێزگاکانی هەولێرو دهۆک بڕێکی کەم نەوتی سپی بۆ دابینکراوە، بەجۆرێک ئەوەی حكومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە تا ئێستابڕی 28 ملیۆن و 560 هەزار و 243 لیتر نەوتی سپی بۆ هەموو هەرێمی كوردستان دابینكردووە لەو بڕە تەنها 21 ملیۆن 351 هەزار و 600 لیتر دابەشكراوە و كە كۆی گشتی 106 هەزار و 758 كەس لێی سودمەند بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێم هەڵەبجەی وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ نەناساندووە لەهەمان کاتدا حكومەت زۆرترین بری نەوت بۆ پارێزگای دهۆك دابینكراوە كە 10 ملیۆن و 917 هەزار و 603 لیتر بووە تا ئێستا زیاتر لە هەشت ملیۆن و 721 هەزار لیتر دابەشكراوە، پاشان زۆرترین بڕی نەوت بۆ پارێزگای هەولێر دابین كراوە كە بەتەنها ئەو پارێزگایە هەشت ملیۆن و 492 هەزار و 640 لیتری دابینكردوە و لەو بڕەش حەوت ملیۆن و 481 هەزار لیتری دابەشكراوە، بەڵام بەهەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڕی نۆ ملیۆن و 150 هەزار لیترە و لەو بڕەش تەنها پێنج ملیۆن و 149 لیتر دابەشكراوە.

هەربەگوێرەی بەدواداچوونەکانی SNN حکومەتی هەرێم خۆی بواردووە لەوەی کە هەریەکە لە ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دوو ئیدرەی سەربەخۆن لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە لەسەر پارێزگای سلێمانی حسابی بۆکردوون، لەکاتێکدا ئەگەر ژمارەی دانیشتووانی هەموو ئەو شوێنانە بکرێتە پێوەر زۆر لەژمارەی دانیشتوونی پارێزگای دهۆک زیاترن کە زۆرترین بڕی نەوتی بۆ دابینکراوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this