
نەوتی سپی
عەلی حەمەسەعید-SNN
هەرچەندە وابڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە لەسنوری قەزای پێنجوێن و هەروو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بکرێت، بەڵام بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی هاووڵاتییان بۆ ڕەتكردنەوەی نەوت بە 103 هەزار و 500 دینار، بەڕێوەبەرایەتی سامانە سروشتییەكانی سلێمانی دابەشكردنی نەوتی بۆ ئەو سنورە ڕاگرت.
زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNN-ی ڕاگەیاند: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانییەوە ئاگاداركراینەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری(16-11-2022) بەهۆی بوونی خۆپیشاندانەوە لە پێنجوێن ناتوانن نەوت بنێرن، بۆیە نەوت لەو سنوورە دابەش ناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، خۆپیشاندانی هاووڵاتییان بۆ ڕەتكردنەوەی نرخی 103هەزارو 500دینارە بۆ هەر بەرمیلێك نەوت، ئێمەش پشیوانی لە داواكاری هاووڵاتییان دەكەین و پێشتریش نوسراومان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بۆ پێداچوونەوە بەنرخەكان، بەڵام وەڵامێكی ئەرێنیمان نەدرایەوە و حكومەتیش ئامادەنییە نرخەكە دابەزێنێت.
پێشتریش كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەی بە SNNڕاگەیاد: تاوەکو ئێستا بڕی 19 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوچە شاخاوییەكان تەرخانكراوە ئەگەر هەموو ماڵێك بەرمیلێك نەوت وەربگرێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێویستیمان بە بڕی زیاد لە 100ملیۆن لیتر نەوت دەبێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



