
SNN
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبينييەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەينێی بڵاوکردەوە و رايگەياند: لە دوانيوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانبارين دەستپێدەکات و لە سنووری سلێمانی زۆرترين ئاستی دابارين دەبێت، سبەينێ بەفر لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت.
بەشی پێشبينييەکانی کەشوهەوا سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەياندن رايگەياند: ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر شەپۆڵێکی بارانبارین لە دوای نیوەرۆ دەست پێ دەکات بەگشتی، سنوری پارێزگای سلێمانی زۆرترین ئاستی دابارینی دەبێت لەچاو ناوچەکانی تر لەکاتەکانی ئێوارەی رۆژی پێنج شەمە کۆتای بە کاریگەری ئەم شەپۆلە دێت.
راشيگەيندووە: پارێزگای هەولێر ئاسمان هەور دەبێت، سەرەتا لەکاتەکانی نیوەرۆلەسەر بەشێک لەناوچە شاخاویەکان نمە باران دەست پێ دەکات پاشان لەناوچە جیا جیاکاندا باران دەبارێت .
ئاماژەی بەوەشکرد: پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دەست پێکردنی باران لەکاتەکانی نیوەرۆ لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاویەکان لەدوای نیوەرۆ کاریگەری باران بارین زیاتر دەبێت لەسەر زۆربەی ناوچەکان , لەئێوارەدا ئاستی باران مامناوەند دەبێت لەسەر بەشێک لەناوچەکانی باکووری ئەم دوو پارێزگایە هەندێ کات باران بەشێوەی لێزمە باران دەبێت.
باس لەوەشکراوە: پارێزگای دهۆک ئاسمان هەور دەبێت , باران بارین لە دوای نیوەرۆ لەسەر ناوچە شاخاویەکان دەست پێ دەکات پاشان ئاستی دابارین زیاتر دەبێت و لە ئێوارەدا پێشبینی باران بارین لەسەر تەواوی ناوچە جیا جیاکان دەبێت , ئاستی دابارین لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان مامناوەند و لێزمە باران دەبێت .
ئەوەش هاتووە: پارێزگای کەرکوک ئاسمان هەور دەبێت لەگەل دەست پێ کردنی نمە باران لەناوچە جیا جیاکاندا لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەينێش رايگەياندووە: ئاسمان هەور دەبێت , باران بارین لەکاتەکانی بەیانی زوودا رێژەکەی زیاتر دەبێت , لە تەواوی ناوچەکەمان باران بارین دەبێت وە هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت . زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینیکراو لە سنووری پارێرزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت , بەفر بارین لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبێت لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



