
دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – محه‌مه‌د سه‌لامى
سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتیه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینى ناكه‌م به‌مزووانه نه‌وت له‌ناو شارى سلێمانى دابه‌شبكرێت، ده‌شڵێت: “ته‌نیا 19 ملیۆن لیتر نه‌وتى سپى له‌ناو عه‌نباره‌كاندایه بۆ دابه‌شكردن كه ئه‌ویش بۆ ناوچه شاخاوییه‌كانه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى تشرینى یه‌كه‌م، كه‌ریم عه‌لى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتیه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند، “له ئێستادا له عه‌نباره‌كانى نه‌وت له سلێمانى ته‌نیا 19 ملیۆن لیتر نه‌وت ماوه، ئه‌م بڕه‌ش ته‌نیا به‌شى ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌كات”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا بڕى نه‌وتى پێویست هه‌یه بۆ ناوه‌ندى شارى سلێمانى؟ سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتیه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ناوشارى سلێمانى 110 ملیۆن لیتر نه‌وتى سپى پێویسته و وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێكرد ئێمه ته‌نیا 19 ملیۆن لیتر نه‌وتمان هه‌یه له‌نێو عه‌مباره‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه بێگومان به‌شى ناوشار ناكات”.
به وته‌ى كه‌ریم عه‌لى، “پێشبینى ناكرێت به‌مزووانه بتوانرێت نه‌وتى سپى له‌ناو شارى سلێمانى دابه‌شبكرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


