عێراق لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له هه‌رێم ده‌كات له‌لایه‌ن توركیاوه

A Russian chemical and biological defence unit undergo rescue training session after a simulated attack at a military base outside Moscow, March 12, 2002. [The September 11 attacks in the U.S. gave a new angle to the exercises in the Russian military units. ] - RTXL4FJ
SNN
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندى پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتى توركیاوه و ئه‌ندامێكى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ش ده‌ڵێت: “لیژنه‌كه ده‌چێته شوێنى ئۆپراسیۆنه‌كان و به‌ڵگه‌ى ته‌واو كۆده‌كاته‌وه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى تشرینى دووه‌م، ڕه‌فیق ساڵحى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى فه‌تح به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “له‌نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بابه‌تى به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له‌لایه‌ن وڵاتى توركیاوه له‌نێو خاكى هه‌رێم خراوه‌ته‌به‌ر باس له‌به‌ر ئه‌وه لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندمان پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوونكردن بۆ ئه‌م بابه‌ته”.
وتیشى: “لیژنه‌كه له‌ناوچه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان به‌ڵگه‌ى ته‌واوه‌تى كۆده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى راستى یان ناڕاستى ئه‌و بابه‌ته روونبكاته‌وه”.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌وه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “لیژنه‌كه نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى به‌رگریی و لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانى عێراق و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌شى تێدایه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى راپۆرته‌كان ئه‌رێنى بوو لیژنه‌كه چ كاردانه‌وه‌یه‌كى ده‌بێت ڕه‌فیق ساڵحى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، ” لیژنه‌كه ئامانجیه‌تى كه به‌ڵگه‌ى ته‌واوه‌تى كۆبكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته تاوه‌كو بتوانێت له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سكاڵاى یاسایی تۆمار بكات”.
به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه له‌نێو خاكى هه‌رێم له‌میانى ئۆپراسیۆنه‌كانى دژى پارتى كرێكارانى كوردستان ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه گفتوگۆى زۆرى له‌باره‌وه ده‌كرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



