شیاع سودانى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق به‌نیازه بڕى دوو ملیۆن و نیو له مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان ببڕێت و 20 باڵیۆزخانه‌ى عێراق له 20 وڵاتى جیاواز دابخات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى تشرینى یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ى مه‌دا له‌سه‌ر زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاشكرایكرد، “به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاووڵاتى عێراقى له‌و وڵاتانه ناژین یانیش ژماره‌یان زۆر كه‌مه محه‌مه‌د شیاع سوودانى بڕیاریداوه 20 باڵیۆزخانه له 20 وڵاتى جیاواز دابخات”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه، “خه‌رجى باڵیۆزخانه‌كان 200 ملیار دیناره و باڵیۆزخانه عێراق له كینیا یه‌كێكه له‌و باڵیۆزخانانه كه 30 كارمه‌ندى هه‌یه، ئه‌مه به‌زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه ته‌نیا چوار هاووڵاتى عێراقى له‌و وڵاته هه‌یه”.
“كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى وه‌زیره‌كان به‌شێكى تره له پلانه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، چونكه ئه‌و سه‌رۆكوه‌زیرانه نوێیه بڕیاریداوه له مووچه‌ى هه‌ر وه‌زیرێك یان هه‌ر كه‌سێكى تر كه ئه‌و پله‌یه‌ى هه‌یه دوو ملیۆن و نیو دینار كه‌مبكاته‌وه”، به‌پێى رۆژنامه‌كه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زارى یه‌كێك له وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى سوودانى كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكات ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “”مووچەی وەزیر 6 ملیۆن و 500 هەزار دینارە به‌مشێوه‌یه، 4 ملیۆن مووچەى بنەڕەتى، دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار دەرماڵە. مووچه‌ى بریکاریش 6 ملیۆن و 800 ملیۆن دینارە، سەرۆکایەتییەکانیش 10 و 11 و 12 ملیۆن دینار، لە بڕوانامەی بەکالۆریۆسەوە تا دکتۆرا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


