وردەكاری ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیسی دارستان و ڕاوچییەكانی دەربەندیخان

SNN-عەلی حەمەسەعید
قایمقامی قەزای دەربەندیخان ئاشكرایكرد كە لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیسی دارستان لەگەڵ ژمارەیەك ڕاوچی لەسنوری گوندی زمناكۆ و دەریاچەی دەربەندیخان، پۆلیسێك بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی لەسێمانی کراوە، هاوكات ڕاوچییەكانیش حەیوانێكی كێوییان كوشتووە لەدوای خۆیان جێیانهێشتووە دۆخەكە كۆنترۆڵكراوە.
سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە SNNی ڕاگەیاند: سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان لەگەڵ ژمارەیەك ڕاوچی لە سنووری نێوان گوندی زمناكۆ و دەریاچەی دەربەندیخان، بووەتەهۆی ئەوەی كە لە ئەنجامی تەقەكردنی ئەو ڕاوچیانە پۆلیسێكی دارستان بە فیشەك بریندار ببێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕاوچییانە حەیوانێكی كێویان كوشتووە وبەنیازبوون بەرەودەربەندیخانی ببنەوە بەڵام لەگەڵ هێزەكانی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان دەستدەكەن بە ڕووبەڕووبوونەوە و تەقەكردن لەئەنجامدا پۆلیسێكی داریتان بریندا بووە و ڕاوچییەكانیش حەیوانەكەیان لەدوای خۆیان جێهێشووە.
قایمقامی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، كەبەداخەوە تا ئێستا نەتوانداوە ئەوڕاوچییانە دەستگیر بكرێن،بەڵام هەوڵەكانمان بەردەوامی دەبێت بۆ ئەوەی دەستگیریان بكەین و ڕووبەڕووی دادگایان بكەینەوە، هاوكات لە ئێستاشدا دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە و هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەكلە ئاراد نییە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



