مەلا بەختیار: زۆرینه‌و كه‌مینه ناخوات، لۆژیكی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی كوردایه‌تی ده‌خوات

SNN
مه‌لا به‌ختیار رایده‌گه‌یێنێت، هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی له عێراق پابه‌ند نییه به بنه‌ماكانی دیموكراسی، هه‌ر بۆیه حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌یانتوانیوه له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و غاز، بودجه و مادده‌ی 140 بگه‌نه رێككه‌وتن. سەبارەت بە ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی وتی، پێویستە کێشەکان بە گفتوگۆ و دانوستان چارەسەر بکرێن، هەر وەک داواشی کرد پارتی له لۆژیكی حوكمڕانیه‌وه سه‌یری دانووستانی سیاسی نەکات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/11/ 2022، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەچوارچێوەی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی له رۆژهه‌ڵاتی ناوەراست له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی – دهۆك، رایگه‌یاند: بارودۆخی خه‌ڵكی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خراپه، خه‌ڵك بێزاره، رۆژانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌و چه‌نده وایكردووه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
سەبارەت بە ناكۆكییه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش، مه‌لا به‌ختیار روونیکردەوە: له‌نێو عێراقدا كه‌سمان پابه‌ندنین به بنه‌ماكانی دیموكراسی، هه‌ر بۆیه تا ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا نه‌یانتوانیوه له‌باره‌ی كێشه‌كانی تایبه‌ت به مادده‌ی 140، پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو بودجه‌ی گشتی عێراقدا و نه‌وت و غاز بگه‌نه رێككه‌وتن.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بۆچوونی منتان ده‌وێت له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵكی عێراق، ئەوا پێتانده‌ڵێم، له هه‌موو وڵاتێك له سه‌رتاسه‌ری جیهان، هیچ حكومه‌تێكی نوێ نه‌هاتووه كه به‌ڵێنی زۆر باشی نه‌دابێت و درووشمی جوانی بهرزنهكردبێتهوه، به‌ڵام پێدانی به‌ڵێن و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی دیموكراسی دوو شتی جیاوازن، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی توانیویانه كێشه‌ی هاووڵاتییانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، ئه‌و وڵاتانه‌بوون كه پابه‌ندبوونه به بنه‌ماكانی دیموكراسی و له‌و وڵاتانه دیموكراسی بوونی هه‌بووه.
وتیشی: “چه‌ند خۆشه، هه‌موومان ئه‌وانه‌ی لێره ئاماده‌ین، تا 25 ساڵی دیكه عێراق وه‌كو كه‌نه‌دا یان به‌ریتانیای لێبكه‌ن، ریفراندۆمیش ئه‌نجامبدرێت، گه‌لی كورد جیانابێته‌وه و بڕیاربدات هه‌ر له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێنێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مافی سیاسی، ئابووری پێبدرێت و ته‌نانه‌ت له‌ڕووی سایكۆلۆجییه‌وه سه‌قامگیربێت و بڵێت، له‌گه‌ڵ عێراق بمێنینه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیمان زیاتره”.
له‌باره‌ی پهیوهندنییهكانی نێوان پارتی و یه‌كێتیش، مه‌لا به‌ختیار به‌دووری ده‌زانێت كێشه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی بگه‌نه ئاستی شه‌ڕی ناوخۆ و ئاماژه به‌وه‌ده‌دا زه‌مینه‌ی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه‌و دەڵێت: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی گلله‌یی له پارتی هه‌یه، با له‌گه‌ڵ پارتی دابنیشێت و گفتوگۆ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر گله‌یی له حكومه‌ت هه‌یه، با له‌نێو حكومه‌ت دابنیشێت و گله‌ییه‌كانی بكات.
هەروەک نیگه‌رانی خۆیشی له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پارتی له‌سه‌ر حه‌قبێت یان یه‌كێتی له‌سه‌ر حه‌قبێت، ناحهقییهكه له‌وه‌دایه نه‌توانن رێكبكه‌ون.
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیش، مه‌لا به‌ختیار ره‌خنه‌ی له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا حكومه‌ت پێكبهێنن و وتی: ده‌پرسم، دوای تێپه‌ربوونی 20 ساڵ به‌سه‌ر رووخاندنی رژێمی پێشوو، دۆخی عێراق گه‌یشتووه‌ته كوێ؟ به‌هه‌زار حاڵ و دوای تێپه‌ربوونی زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق، توانرا سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرێت.
مه‌لا به‌ختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی راشیگه‌یاند: دوای دیداره‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، دوو رێگه له‌به‌رده‌م پارتی هه‌یه، یان وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، یان داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له له‌نێوان هه‌ردوو حزب بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ساڵی 1975 و 1976 كاتێك كێشه كه‌وته نێوان ئێمه و پارتی له سوریا، ده‌وڵه‌تی سوریا كه‌وته ناوبژیوانیمان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ دروست نه‌بێت، به‌داخه‌وه به قسه‌مان نه‌كرد شه‌ڕی ناوخۆ دروستبوو، چه‌ند جارێكیش هه‌وڵی ئاشته‌وایی له‌نێوانمان درا، به‌ڵام راگه‌یاندنی هه‌ردوولامان له یه‌كتر گه‌رم كرد و سه‌نگه‌ره‌كانمان له‌یه‌ك قایم كرد و لووله‌ی تفهنگهكانیشمان درێغیان له‌یه‌ك نه‌كرد.
باسی له‌وه‌شكرد: سه‌ره‌نجام ئێران له‌كاتی ئه‌نفاله‌كاندا كه‌وته نێوانمان و به‌ره‌ی كوردستانی له تاران واژووی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه كرد، خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی وتبووی ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌پێندراوه به‌سه‌رماندا.
وتیشی: به‌ره‌ی كوردستانی نه‌بوایه، من دڵنیاتان ده‌كه‌م له ساڵی 1991دا‌و له كه‌ركوك یه‌كتریمان دەكوشت و شه‌ڕی ناوخۆشمان له شاخه‌كانه‌وه ده‌هێنایه ناو شاره‌كان.
مەلا بەختیار، راشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه له‌سه‌ر هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وت و شێوازی حوكمڕانی ئه‌وكات، شه‌ڕ له‌نێوانمان دروستبوهوه، تا ساڵی 1998 به هیچ وڵاتێكی هه‌رێمی چاره‌سه‌ر نه‌كرا، تا واشنتۆن كێشهكهمانی چاره‌سه‌ر كرد وتی: ئه‌و رێككه‌وتنه بناغه‌یه‌كی داناوه خۆشبه‌ختانه پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لۆژیکی چه‌ك، راسته ناكۆكی و كێشه زۆره، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی و چه‌ند رێككه‌وتننامه‌یه‌كی تر، هیچ شتێك له‌ئارادا نییه كه كێشه‌كان بگاته‌وه شه‌ڕی ناوخۆ، به‌ڵكو زه‌مینه‌ی گفتوگۆ هه‌یه.
له باره‌ی دیداره‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، رونیکردەوە: له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی له‌ناخیدابوو وتی، براده‌رانی پارتی فه‌رموون ئه‌گه‌ر قسه‌كان ده‌سه‌لمێنن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، نایسه‌لمێنن دوو رێگه له‌به‌ر دهمتاندایه وه‌ك پارتی، یان وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، یان داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له له‌نێوان هه‌ردوو حزب بكه‌ن یان حزبی تر بكه‌ن به شایه‌ت، یان چۆنتان پێباشه گرنگ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و قسانه بوه‌ستن.
وتیشی: چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دانووستانم كردووه، له شاخه‌وه بۆ شار، داوا له پارتی ده‌كه‌م له لۆژیكی حوكمڕانیه‌وه سه‌یری دانووستانی سیاسی مه‌كه‌ن، راسته ئێوه زۆرینه‌ن و له یه‌كێتی زۆرترتان هێناوه، به‌ڵام كه هاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كوردایه‌تی، زۆرینه‌و كه‌مینه ناخوات، لۆژیكی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی كوردایه‌تی ده‌خوات.
مەلا بەختیار، لە پانێلەکەدا، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد:ئێمه لهناوچهیهكین پێیده‌وترێت باشووری كوردستان، نازانین حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، ساڵێكی تر، شه‌ش مانگی تر چیمان به‌سه‌ر دێت؟ بۆیه ده‌پرسین كاتێك كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق قووڵ ده‌بێت، نەک هه‌ردوو لامان زه‌ره‌ر دەکەین، بگرە زۆریش زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین، ناوچه‌كه ئاوسه به گۆڕانكاری، عێراق یان چاره‌سه‌ر، یان ته‌قینه‌وه‌ی كێشهكانیهتی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه كورد له عێراقدا گۆشه‌ی خۆی پاراستووه، بۆیه تكا ده‌كه‌م مه‌هێڵن كورد وه‌ك سوننه‌ی ئهنبارو روومادی لێبێت، مه‌هێڵن پواز له به‌ینی هه‌ولێر و سلێمانی بكوترێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


