له كاتژمێر 9:00ى ئه‌مشه‌وه‌وه ته‌موومژێكى چڕ هه‌رێم ده‌گرێته‌وه

ته‌مومژ و دۆخى خراپى كه‌شوهه‌وا | فۆتۆ: AP
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، له كاتژمێر 9:00ى ئه‌مشه‌وه‌وه ته‌موومژێكى چڕ هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و ده‌شڵێت: “پاشنیوه‌ڕۆى سبه‌ى كاریگه‌رییه‌كه‌ى به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى تشرینى دووه‌م، محه‌مه‌د كه‌لارى، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى له هه‌رێم له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، لە كاتژمێر 9ی ئەمشەو پێنجشەمە 17ى تشرینى دووه‌م، تا پێشنیوەڕۆی سبەی هەینی، تەمومژێكی چڕ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه و ئاستی بینین کەم دەبێتەوه، هەربۆیە داوا له شۆفێان ده‌كرێ بە هۆشیاربن، بەتایبەت بارهەڵگرەکان”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “خراپترین رێگا لەو کاتەدا، ڕێگای سەر چیای بەرانانە كه رێگای سه‌ره‌كیی (کەلار – سلێمانی)یه، بۆیه داوا ده‌كه‌م ئەمشەو تا سبەی هه‌ینی، ئەو رێگایە به‌كار نه‌هێندرێت، چونکە ئەگەری تەمومژی زۆرچڕ هەیە لەسەر چیاکە، به‌جۆرێك كه مه‌ودای بینین زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



