دواجار وەزارەتی شارەوانی دانی بەو جیاوازییەدانا كە لە پرۆژەكانی هەولێر و سلێمانی ئەنجامی داوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا لەلایەن پەرلەمانتاران و هاووڵاتیان و بەرپرسانی حكومییەوە باس لەو جیاوازییە دەكرا كە لەلایەن حكومەتەوە بەرامبەر بەر سلێمانی دەكرێت لە دابینكردنی بودجە و پارەی پرۆژەكان، بەراورد بە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك، هەرچەندە بەرپرسانی حكومەت ڕەتیان دەكردەوە كە جیاوازی كرابێت، بەڵام خودی وەزارەتی شارەوانی لە ڕاگەیاندنی پرۆژەكانی ساڵی ڕابردوودا دانی بەو جیاوازییەدانا كە لە پرۆژەكانی هەولێر و سلێمانی ئەنجامی داوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بەپشت بەستن بەو داتاو زانیارییانەی كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بڵاوكراونەتەوە، لە ساڵی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەبڕی تەنها شەش ملیار و 400 ملیۆن دینار 75 پرۆژەی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی جێبەجێكردووە، بەڵام هەر لەو ساڵەدا بە بڕی 29 ملیار دینار 91 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای دهۆك جێبەجێكردووە.
ئاماژە بەوەكراوە لە ساڵی 2022 لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەسەر بودجەی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆدا، 27 پرۆژە بە بڕی یەك ملیار و 585 ملیۆن و 226 هەزار دینار جێبەجێكراون، هاوكات لە سێكتەری شارەوانیدا، 44 پرۆژە بە بڕی چوار ملیار و 717 ملیۆن و 226 هەزار دینار جێبەجێكراون، هەروەها لە سێكتەری گەشتوگوزاردا، چوار پرۆژە بە بڕی 116 ملیۆن و 841 هەزار دینار جێبەجێكراون.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە لە ساڵی 2022 لە سنووری پارێزگای هەولێر بە بڕی 29 ملیار دینار 91 پرۆژەی جۆراو جۆرجێبەكراون بەجۆرێك لەسەر بودجەی 15٪ی داهاتی شارەوانیی ھەولێر40 پڕۆژە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا 37 پڕۆژە ولەسەر بودجەی 100٪ی شارەوانی سێ پڕۆژە و لەسەر پێشینەی بەڕێوەبەرایەتییەكانیش 11 پڕۆژە جێبەجێ كراون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارپڕۆژەی شەقامی بازنەیی 150 مەتری هەولێری بە بڕی زیاتر لە 131 ملیۆن دۆلار و هەروەها پرۆژەی شەقامی خێرای ڕێگەی گۆپاڵ بە بڕی زیاتر لە 110 ملیۆن دولار جێبەجێ كراون، لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕێگەی كارگەی قیری شارەوانی هەولێرەوە بڕی زیاتر لە حەوت هەزار و 132 تۆن قیر بۆ چاككردن و قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی شاری هەولێر بەكارهاتووە.
لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوە دەردەكەوێت كە تەنها لە ساڵی ڕابردوودا بەبڕی زیاتر لە 23 ملیار دینار پرۆژە و بودجەی زیاتر لە لایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە لە هەولێر جێبەجێكراون بەراورد بە پارێزگای سلێمانی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


