هۆكارەكانی بە بەرزی مانەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار لە SNNەوە بزانە

0
481

SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری دارایی و ئابوری ئاماژە بەوەدەكات ئەو دۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاروە لە ئاڵوگۆڕی دراوەكان بە تایبەت نێوان دینار و دۆلار فشارێكی سیاسی ئەمەریكایە لەسەر كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی كە نابێت بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بدات دۆلار لە عێراقەوە ڕەوانەی وڵاتانی دراوسێ‌ بكرێت، بۆیە تا ئەوكاتەی سودانی پابەند دەبێت بە بڕیارەكانی ئەمەریكا نرخی دۆلار هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، شارەزا لەكاروباری دارایی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی من كردوومە لەبارەی بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار، پەیوەندی بە فشارەكانی ئەمەریكاوە هەیە بۆسەر كابینەكەی ( محەمەد شیاع سودانی) بەجۆرێك كە فشاری ئەمەریكا ئەوەیە نایەوێت دۆلاری ئەمەریكی لە عێراقەوە بڕواتە وڵاتانی دراوسێ‌ بەتایبەت ئیران.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئەوكاتەی ( محەمەد شیاع سودانی) ملكەچی بڕیارەكانی ئیدارەی ئەمەریكا بێت نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەم ئاستەی ئێستا هەر بەبەرزی دەمێنێتەوە، هاوكات ئەم حكومەتەی ئێستا حكومەتێكە لە چوارچیوەی هەماهەنگی پێكهێتاووە و نزیك لە ئێران، ئەمە وایكردووە كە ئەمەریكا زیاتر فشار بكات دۆلار ڕەوانەی دەرەوە نەكرێت، بۆیە ئەمەی ئێستا هەیە ڕەهەندێكی سیاسی هەیە وەك ئەوەی ڕەندێكی دارایی هەبێت.

ئەو شارەزایەی بواری كاروباری دارایی ئەوەشی خستەڕوو، هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بە سیاسەتی بانكی ناوەندییەوە هەیە كە ئەوانیش دووبارە لەژیر فشاری بانكی ناوەندەی ئەمەریكا ناتوانن وەكە پێشتر دەستكراوەبن لە خستنەڕووی دۆلار و حەواڵەكردنی بۆ دەرەوە، بۆیە تا ئەوكاتەی ئەمەریكا و بانكی ناوەندی ئەمەریكا لەوە دڵنیادەبێتەوە كە دۆلار لەڕێگەی عێراقەوە نا‌چێتە وڵاتانی دەرەوە ئەم دۆخە بەردەوامی دەبێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژی پێنج شەممە نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتە 156 هەزاردینار، لەكاتێكدا بانكی ناوەندی عێراق 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار دەفرۆشێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this