عەباس فەتاح: هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لەلایەن حكومەتەوە سیڤی ئەو وەزیرانە ئاراستەی پەرلەمان كراوە كە بڕیارە دەستبەكار ببن هاوكات ئەگەر گرفتێكی ئەوتۆ نەیەتە پێشەوە ئەوا لەهەفتەی داهاتوودا كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و تا ئێستاش دیار نییە پارتی وەزیری سامانە سروشتییەكان دیاری دەكات یاخود نا.
عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNN ی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لەئێستادا پەرلەمانی كوردستان لەوەرزی پشوودانی یاساداناندایە و كۆبوونەوەكانی پەرلەمان ڕاگیراون، بەڵام ئەگەر سەرۆكی هەرێم یان سەرۆكی حكومەت یاخود دوو لەسەر سێی پەرلەمانتارانیش داوای كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەهەر پرسێكی هەنووكەیی بكەن ئەوا دەكرێت دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام بدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبوو زووتر كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەستبەكار بوونی وەزیرە نوێیەكان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆكاری پشووی سەری ساڵ و هەروەها نەگەیشتنی سیڤی وەزیرە نوێیەكان نەتواندرا ئەو كۆبوونەوەیە بەڕێوە بچێت، بەڵام بەگوێرەی دواین زانیاری لە ئێستادا حكومەت سیڤی وەزیرە نوێیەكانی ئاراستەی پەرلەمان كردووە بۆیە لە ئێستادا هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەنجام نەدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان.
جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هیچ گرفتێك نەیەتە پێشەوە ئەوا لە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە وەزیرەكانی یەكێتی و پارتی ئەنجام دەدرێت كە بریتین لە هەریەكە لەوەزیری ( پێشمەرگە، ئەوقاف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا) بەڵام تا ئێستا دیار نییە پارتی وەزیری سامانە سروشتیەكان دیاری دەكات یاخود نا چونكە ئەو وەزارەتەش بەوەكالەت لەلایەن وەزیری كارەباوە بەڕێوەدەبرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


