دادگای باڵای بەریتانیا دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری ناردنی پەنابەران بۆ رواندا دەکات

پەنابەر
SNN
دادگای باڵای بەریتانیا رەزامەندی نیشاندا بە چاوخشاندنەوە و دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا.
لەوبارەیەوە فرانسیس جۆنویۆر راوێژکاری باڵای وەزارەتی کۆچی بەریتانی رایگەیاند، هەموو دادوەرانی داداگای باڵای بەریتانیا رەزمەندییان نیشانداوە بۆ پێداچوونەوە بەو خاڵانەی لەلایەن وەزارەتی کۆچەوە بە نایاسایی وەسفکراوە، بەتایبەت ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا.
ئەو راوێژکارەی وەزارەتی کۆچی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو دادگا دووبارە هەڵسەنگاندنەوە بۆ بڕیارەکە دەکات هیچ کۆچبەرێک رەوانەی رواندا ناکرێت، کە ئەوەش چەند مانگێکی پێدەچێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو حکومەتی بەریتانیا بڕیاری ناردنی پەنابەران و کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتی رواندا دا تا یەکلابوونەوەی دۆسییەکانیان.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



