
هه‌ڵمه‌تى چاندنى یه‌ك ملیۆن نه‌مام له باره‌گاى هێزه‌كانى 70 | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی كانونى یه‌كه‌م، له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى چاندنى یه‌ك ملیۆن نه‌مام، ئەفسەر و پلەدارانی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70 له شارى سلێمانی چه‌ندین نه‌مامیان چاند.
چالاكییه‌كه به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تى چاندنى یه‌ك ملیۆن نه‌مام له‌سه‌ر راسپارده‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به ئاماده‌بوونى ژمارەیەک لە ئەفسەر و پلەدارانی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70 ده‌ستیپێكرد.
له‌باره‌ى چالاكییه‌كه‌وه هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، “بەوپێیەی دار و دارستانەکان پەناگەی هێزەکانی پێشمەرگە بوون لە قۆناغەکانی شۆڕش و خەباتدا و پێشمەرگەش سەرباری ئەرکەکانیان هەمیشە بەشێک بوون لە پرسە گشتییەکاندا، هەر لەو نێوەندەدا بەدەنگ بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە هاتن و پێشمەرگە بەشدار دەبێت لە هەڵمەتی سەوزکردن و زیادکردنی رووبەری سەوزایی و بونەتە بەشێک لەو پلانە ژینگەییە”.
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئەمڕۆ دەستپێکی چاندنی دەیان هەزار نەماممان دەستپێکرد لەم بارەگایەدا کەهێزە چەکدارەکانی لێوە رادەهێنرێن و ئامادەدەکرێن لەپێناو پاراستنی هەرێمەکەمان بۆیە، له رۆژانى داهاتووشدا به‌رده‌وامى پێده‌ده‌ین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


