“هێزه كوردییه‌كان هیچ پلانێكیان نییه بۆ كشانه‌وه له به‌غدا”

د. مەحمود عوسمان
SNN
سیاسه‌تمه‌دارێكى كورد رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه كوردییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هیچ پلانێكیان نییه بۆ كشانه‌وه له به‌غدا به‌هۆى بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵییه‌وه، ده‌شڵێت: “كشانه‌وه بژارده‌یه‌كى زۆر دووره”.
هه‌فته‌ى پێشوو دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى په‌رله‌مانتار مسته‌فا سه‌ند، بڕیاریدا ناردنى 400 ملیار دیناره‌كه‌ى بۆ حكومه‌تى هه‌رێم رابگرێت. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێناو و حكومه‌تى هه‌رێم به فه‌رمى له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه رایگه‌یاند، “بڕیاره‌كه نایاساییه”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى كشانه‌وه‌ى كوتله كوردییه‌كان به‌هۆى بڕیاره‌كه‌وه مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارى كورد به میدیاكانى عێراق راگه‌یاندووه، “هیچ نیاز و پلانێك نییه بۆ كشانه‌وه له حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌هۆى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه له‌لایه‌ن كوتله كوردییه‌كان”.
وتیشى: “بژارده‌ى كشانه‌وه له پرۆسه‌ى سیاسى بژارده‌یه‌كى زۆر دووره و ئه‌گه‌رى روودانى زۆر كه‌مه”.
به وته‌ى مه‌حمود عوسمان، “هه‌ولێر له چه‌ند رۆژى داهاتوودا گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێده‌كات به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى یاسایی بۆ ناردنى پاره بۆ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



