ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى له‌ سلێمانى

0
516
كۆبوونه‌وه‌ى شاندى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى له‌ سلێمانى | فۆتۆ: SNN

SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ى كانونى دووه‌م، له‌ باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان له‌ سلێمانى شاندى یه‌كێتى و پارتى كۆبوونه‌وه‌.

وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و ئەندامێتی هەر یەکە لە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، دارا رەشید، ئەمین بابەشێخ، ئاسۆ مامەند بوو. هاوكات وەفدی پارتی بە سەرۆکایەتی، مەحمود محەمەد و ئەندامێتی هێمن هەورامی، عەلی حسێن، پشتیوان سادق، ئومێد سەباح بوو.

له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ نزیكى چوار كاتژمێرى خایاند هه‌ردوولا راگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌، “بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو. لەکۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت”.

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌
بەمەبەستی گفتوگۆکردنی راشکاوانە لەسەر کۆی ئە بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ 28ى كانونى دووه‌مى 2022 کۆبوونەوە.

بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو.

لەکۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this