سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى بۆ یه‌كه‌مجار باسى بڕیاره‌كه‌ى له‌باره‌ى 400 ملیاره‌كه ده‌كات

دادگای فیدراڵی عێراق | فۆتۆ: iraqja.iq
SNN
سه‌رۆكى دادگاى فیدرڵى عێراق بۆ یه‌كه‌مجار باسى له بڕیاره‌كه‌ى كرد بۆ رێگه‌گرتن له ناردنى 400 ملیار دیناره‌كه‌ى هه‌رێم و ده‌ڵێت: ” ئامانج له بڕیارەكەمان سەبارەت بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان رێگریكردنە لە پێشێلكردنی دەستور”.
هه‌فته‌ى پێشوو دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى په‌رله‌مانتار مسته‌فا سه‌ند، بڕیاریدا ناردنى 400 ملیار دیناره‌كه‌ى بۆ حكومه‌تى هه‌رێم رابگرێت. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێناو و حكومه‌تى هه‌رێم به فه‌رمى له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه رایگه‌یاند، “بڕیاره‌كه نایاساییه”.
دادوه‌ر جاسم عه‌بود، سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى عێراق له‌باره‌ى بڕیارى رێگریكردن له ناردنى 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنى رۆژنامه‌وانیدا وتى: ” ئامانج له بڕیارەكەمان سەبارەت بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان رێگریكردنە لە پێشێلكردنی دەستور و بونیادانى ده‌وڵه‌ت بوو”.
وتیشى: ” بڕیارەكە توێژێكی كۆمەڵگە ناكاتە ئامانج، دەبێت هەموو رێگایەك بدۆزرێتەوە بۆ چارەسەری كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى عێراق باسى له‌وه‌شكرد، ” داواكردن لە دادگا بۆ دواخستنی سكاڵا یاخود دواخستنی یەكلاكردنەوەی پێچەوانەی دەستورو یاسایە و پێشێلكردنی هەموو بنەما دادوەرییەكانە”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا دادوه‌ر جاسم عه‌بود باسى له‌وه‌شكرد، “ئەنجوومەنی وەزیران ناتوانێت بڕیاری پێچەوانەی یاسای بودجەی گشتی بدات”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



