” گرێبەستە شەخسییەكان وایكردووە ئابووری هەرێم ڕوو لە مەترسی گەورە بكات”

SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە لەماوەكانی ڕابردوودا رێككەوتنە شەخسییەكان لەبواری نەوت و هەروەها پەیوەندییە كەسییەكان وایكردووە كە حكومەتی هەرێم نەتوانێت گرفتەسەرەكییەكانی چارەسەر ببن، هەر ئەوەش وایكردووە كە ئابووری هەرێمی كوردستان ڕووی مەترسی گەورە بكات.
دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە لەماوەكانی ڕابردوودا پەند وەرنەگیراوە لەو بڕیارو ڕووداوانەی كە پەیوەندییان بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە هەبووە هەر لە تۆماركردنی سكاڵا لە دادگای فەرەنسا و پاشان بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لە 12/2/2022 تایبەت نادەستوری بوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و دواتر بڕیاری هەمان دادگا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەبارەی نایاسایی بوونی ناردنی پارە بۆ هەرێم و چەندین بابەتی دیكە تا كار گەیشتە ئەوەی كۆمپانیا جیاهانییەكانی بواری نەوتیش گرێبەستەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم هەڵبووەشێننەوە بێگومان هەموو ئەمانە هۆكاری تایبەت بەخۆیان هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری سەرەكی ئەو دۆخەی بەسەر هەرێمدا هاتووە ئەوەیە كە لەماوەكانی ڕابردوودا گرێبەستەكان بە شەخسی كراون و پەیوەندییەكان لەسەر ئاستی كەسی كراون لەبری ئەوەی لەسەر ئاستی داموودەزگا حكومیەكان واژۆبكرێن و كەسانی پسپۆڕو شارەزا بڕیار لەسەر ئەو بابەتانە بدات، بۆیە بەداخەوە ئەمە وایكردووە كە ئابووری هەرێم روو لەمەترسی گەورە بكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت حكومەتی هەرێم پێداچوونەوەی جدی بە سیاستەكانی خۆیدا بكات، واز لە گرێبەستی شەخسی و پەیوەندی كەسی لەگەڵ حكومەتی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر بهێنێت و پەیوەندییەكان بەدامەزراوەیی بكرێن ئەگەر واەبێت دۆخێكی مەترسیدار چاوەڕێی هەرێم دەكات.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە كە باس لەوەدەكرێت سكاڵاكەی دادگای فەرەنسا لەدژی هەرێم و بە سودی عێراق كۆتایی هاتووە و هەروەها گروپی كۆمپانیاكانی ترافیگۆرا یەكێكە لەو كۆمپانیا گەورانەی كە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥ چەندین ملیار دۆلاری لەپێناو كڕینی نەوتی هەرێم داوەتە حكومەتی هەرێم، ڕابردووش حكومەتی هەرێم ٢٧٣ ملیۆن دۆلار قەرزاری كۆمپانیاكە بووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


