
SNN-
ماوەی سێ رۆژە 100 ئەفسەر و کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی ئاکرێ دەستگیرکراون و رەوانەی هەولێر کراون
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئاکرێ بە SNN-ی راگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە، نزیکەی 100 ئەفسەر و کارمەندی هێزەئەمنییەکانی پۆلیسی ئاکرێ بە تۆمەتی ئەوەی لە نێوخۆیاندا قەرزیان لە یەکتری کردووە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: سەرجەم ئەو کەسانە لە بەیانی رۆژی پێنجشەممەوە دەستگیرکراون و رەوانەی هەولێر کراون و ئەوان پەیوەندییان بە کەسوکارەکانیانەوە کردووە و پێیان وتوون ئێمە لە هەولێر دەستگیرکراوین لێمان مەگەڕێن.
لەسەر ئەو بابەتە SNN، پەیوەندی کرد بە عیماد حسێن، وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ، بەڵام ئەو رەتیکردەوە و وتی: هیچ حاڵەتێکی لەوشێوەیە نییە و کەس دەستگیرنەکراوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



