
SNN-
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەم شەپۆلی بەفروبارانەی رووی لەناوچەکە کردووە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە زیاتر دەبێت و رۆژی پێنجشەممەش کاریگەری شەپۆلەکە کۆتایی دێت. .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست لە ئێستادا ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە، دەبێتە هۆى شەپۆلێکى باران بارین و بەفر بارین لە سەر ناوچەکەمان، ئەم شەپۆلە تا ڕۆژى پێنجشەممە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەڕاست کە بارستە هەوایەکى سارد یاوەرى دەکات لە ماوەى ڕۆژانى سێشەممە و چوارشەممە کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە زیاتر دەبێت و پلەکانى گەرما زیاتر ڕوو لەنزمبوونەوە دەکات، هەر لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە باران بارین لە کاتى جیا جیا دەبارێت، چڕترین ماوەى دابارین لە ڕۆژى سێشەممە و چوارشەممە دەبێت .
هەروەها ئەمڕۆ، ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات هەورى تەواو دەبێت، ئەگەرى هەندێ نمە باران لە هەندێ ناوچە هەیە، لەگەڵ کەمێک بەفربارین لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان دەبێت.
هەروەها سبەی دووشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2023, ئاسمان هەورى دەبێت، لەگەڵ باران بارین لە تەواوى ناوچەکە، بەفر بارین لە سەر ناوچە شاخاوییەکان.ئاستى دابارین لە دواى نیوەرۆ و ئێوارەدا زیاتر دەبێت , وە لە شەودا هەندێ جار لێزمە باران دەبێت و پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 9 پلەى سیلیزى
سۆران : 4 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


