
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە هەفتەی ڕابردووەوە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم گەنجینەكانی ڕاسپاردووە كە لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2023 ، فەرمانبەران ئامادە بكەن و لە ئێستادا لیستی مووچە ئامادەكراوە و وردبینی لیستەكانیش كراوە، بەگوێرەی زانیارییەکان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی دەست SNN-. سەرەڕای ئەوەی ماوەی هەفتەیەكە لەلایەن گەنجینەكانەوە لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی وەزارەتەكان ئامادەكراوە بۆئەوەی دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە، بەڵام وەزارەتی دارایی گەنجینەكانی ڕاسپاردووە كە دابەشكردنی مووچە دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە پارەی فرۆشتنی داهاتی نەوت و هەروەها داهاتی نانەوتی ئەم مانگە گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و هیچ گرفتێك لە ئارادا نییە بۆ دابەشكردنی مووچە، بۆیە بەدڵنیاییەوە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە لە سەرەتای مانگی داهاتوو بە دیاریكراوی ڕۆژی 5ی کانوونی دووەمی 2023، دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە.
لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 كەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین، 242 هەزار و 269 كەسیان خانەنشینن، خەرجی مووچەی مانگێكی سەرجەم فەرمانبەرانیش زیاد لە 900 ملیار دیناری پێویست دەبێت.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
36 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
59 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
36 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
59 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



