
دابەشکردنی نەوت
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرایكرد ئەمڕۆ بڕی یەك ملیۆن لیتر نەوت لەو دوو ملیۆن لیتر نەوتی عێراق بۆهەرێمی ناردووە گەیشتووەتە كۆگاكانی هەڵگرتنی نەوت و لەم چەند ڕۆژەدا بەگوێرەی میكانیزمێك كە لەلایەن پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەكان دیاری دەكرێت دەدرێتە هەژاران و كەمدەرامەتانی سنوورەكە، هاوكات هەر خێزانێك بڕی 100 لیتر نەوتی پێدەدرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو: دوای ئەوەیی لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا بڕی دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە بەغداوە رەوانەی هەرێم كرا ئەمڕۆ 30 تانكەر نەوت كە بڕەكەی یەك ملیۆن لیتر نەوتە گەیشتە كۆگاكانی هەڵگرتنی نەوت و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو نەوتە بێ بەرامبەر بەسەر هاووڵاتییانی كەمدەرامەت دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو نەوتە بە هاوكاری لەگەڵ پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەسەر ئەو كەمدەرامەتانەدا دابەشدەكرێت كە ناویان لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی تۆمار كراوە هاوكات بۆ هەر خێزانێك بڕی 100 لیترنەوتیان پێدەدرێت بێ بەرامبەر.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان ئەوەشی خستەڕوو: ئەو بڕە نەوتەی كە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان بڕێك پارەی تێچووە بۆ كرێی گواستنەوە بۆیە دیار نییە تا ئێستا چ لایەنێك دەچێتە ژێرباری ئەو پارەیە بۆیە دوای یەكلای كردنەوەی ئەو بابەتە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


