دادگای فيدڕاڵی سکاڵای لەسەر شاخەوان عەبدوڵا تۆمارکرد

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق | فۆتۆ: Iraq Gov
SNN
دادگای لێكۆڵینەوەی سێی كەرخ لەسەر سکاڵای دادگای باڵای فيدڕاڵی عێراق، فەرمانی بانگهێشتكردنی بۆ شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دەكرد.
بڕیارەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی كانونی دووەمی 2023 لە راگەیەنراوێكی دادگای باڵای فیدراڵی عیراقدا ئاماژەی پێكراوە و تیایدا هاتووە “فەرمانەكەی دادگای كەرخ لەسەر سكاڵایەكی دادگای باڵای فیدراڵی بووە، دژی ناوبراو، بەهۆی تانەدان لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دەستتێوەردان لە كاری دادگای باڵای فیدراڵیی، لەگەڵ پێشێلكردنی پیرۆزیی بڕیارەكانی دادگاكە بە پێچەوانەی دەستور و یاساوە”.
بەگوێرەی ئەو ماددەیەی کە شاخەوان عەبدوڵڵای پێ بانگ کراوە، سزای تاوەکو سێ ساڵ زیندانی تێدایە.
دوای بڕیارەکەی دادگای فيدڕاڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ناردنی پارە بۆ هەرێم، شاخەوان عەبدوڵا لەبەیاننامەیەکدا دادگاکەی تۆمەتبارکرد بەوەی کە بە ئەجێندای لایەنێکی سیاسی بڕیارەکەی دەرکردووە و هەڕەشەی دانانی سنووریشی کرد بۆ بڕیارەکانی دادگا.
دەقی بڕيارەکە:
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش



