کەشناسی: بەفر و باران بەردەوام دەبێت

0
737

SNN-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ شەپۆلی بەفر و باران بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2023، ئاسمان هەوری باراناوی بەدرێژایی کاتەکاندا، هەروەها بەفر بارین لەناوچە شاخاوییەکاندا لەکاتەکانی ئێوارە رێژەی دابارین زیاد دەبێ بە تایبەت لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم (شاروچکەی قەڵادزی و کۆیە و تەق تەق و شوان ) ئاستى دابارینى زیاتر دەبێت.

هەروەها سبەینێ سێشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2023، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەکاندا لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ شێوازی دابارین لەهەندێ ناوچەی باشووری هەرێم لەنمە باران بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت وە بە کاریگەری زیاتر لەناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری شاری سلێمانی کە رێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێ و پلەکانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 10 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 6 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this