
نەوتی سپی
SNN
ئەندامێکی ليژنەی وزە لە پارێزگای سلێمانی رايگەياند: عێراق دوو جۆر نەوت بۆ هەرێم دەنێرێت، جۆرێکيان ئەو مليۆن ليترەيە کە بڕيارە بە بێ بەرامبەر بدرێت بە هاووڵاتيان، جۆرەکەی ديکە ئەوەيە رۆژانە 100 هەزار ليتر دەنێرێت و ليتری بە 500 دينار دابەشدەکرێت.
کەريم عەلی ئەندامی ليژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNN رايگەياند: ڕۆژانە سەروی 100 هەزار لیتر نەوتی سپی دێتە سنوورەکە لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە دەنێردرێت و لیتری بە 500 دینار تا ئێستا زیاد لە (2 ملیۆن لیتر) نەوتی سپی گەیشتوەو چاوەڕوان دەکەن نرخی گواستنەوەی بۆ دیاری بکرێت دەست بەدابەشکردنی بکرێت لەناوسەنتەری شاری سلێمانی و لە مەڵبەندی حەوتەوە دەست دەکرێت بە فرۆشتنی ئەو نەوتە بەهاووڵاتیان.
وتيشی “چاوەڕوانیش دەکەین ڕێژەی هاتنەکەی زیادبکرێت و بەهەماو ڕێژەيە بەسەر هاووڵاتیانی قەزاو ناحیەکانی سنووری سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕیندا دابەشبکرێت” .
راشيگەياندووە: سەبارەت بەو بڕە نەوتەی کە حکومەتی عێراقی ناردویەتی بەبێ بەرامبەر بدرێت بە هاوڵاتیان بڕەکەی 1007000 لیترەو بە میکانیزمی گونجاو دابەشدەکرێت بەسەر کەسانی کەمدەرامەت لە هەموو سنوورەکە واتا سنووری پارێگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین.
دەشڵێت “ئەو بڕەش زۆرکەمەو لە هەر 110 ماڵێک یەک ماڵ بەری دەکەوێت . چونکە ئەم سنوورە پێویستی بە ( 110000000 ) سەدو دە مليۆن لیترە نەوتە بۆ ئەوەی هەرماڵێک 200 لیتری پێبدرێت، ئێمەش وەکو ئەندامانی ئەنجومەن چاودێری دابەشکردنەکەی دەکەین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


