“شاندە حزبییەكەی هەرێم لە بەغدا سازشی زۆریان کردووە و هێشتاش نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک”

0
398

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی دوینێ‌ شاندی پارتی و وەزیرێكی گۆران بەناوی شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان كرد، بەلام تا ئێستا ئەو شاندە نەیانتوانیوە بگەنە هیچ ڕككەوتنێك لەگەڵ حكومەتی عێراق لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجە و بابەتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم، بەوتەی پەرلەمانتارانی كوردیش ئەو شاندە سازشی زۆریان بۆ عێراق كردووە بەڵام هێشتا عێراق نەهاتووەتە ژێرباری ڕێككەوتنەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا بە SNNدراون، هاتنەوەی شاندی پارتی و وەزیرێكی گۆڕان بۆ بەغدا و دەستكردن بە گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق بەناوی شاندی هەرێمەوە، زۆر جێگای بایەخی حكومەتی عێراقی نین، چونكە دەزانن ئەو شاندە گوزارشت لە تەواوی حكومەتی هەرێم ناكات بۆیە هێندە گەیشتنی هەردوولا بە ڕێككەوتن دوور كەوتووەتەوە و تا ئێستاش هیچ ڕێككەوتنێك نەكراوە لەبارەی پشكی هەرێم لە بەشە بودجە و هەروەها بابەتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شاندەی بەناوی شاندی حكومەتی هەرێم لە بەغدان لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجحەی گشتی چەند پێشنیارێكیان خستووەتە بەردەم لایەنی عێراقی بەجۆرێك داوایان كردووە كە پشكی هەرێم بە لە %14 دیاریبكرێت و ڕێگە بدرێت هەرێم نەوتی خۆی بفرۆشێت لە داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بودجەی هەرێم جیابكرێتەوە لە بودجەی گشتی، بەڵام لایەنی عێراقی ئەم پێشنیارەیان ڕەتكردووەتەوە و داوایان كردووە هەرێم نەوتەكەی ڕادەستی عێراق بكات چونكە بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە و پێویستە هەردولا ڕێز لەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی بگرن.

هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە حكومەتی عێراق ئامادەیی دەربڕیوە كە سەرجەم خەرجییەكانی حكومەتی هەرێم لە مووچە و بودجەی پرۆژەكان لە ئەستۆ بگرێت، لەبەرامبەردا پرسی دەرهێنان و فڕۆشتی نەوت لەدەستی وەزارەتی نەوتی عێراقدا بێت، بەڵام شاندەكەی هەرێم بە گەڕانەوە بۆ سەرووی خۆیان نەیانتوانیوە بەم پێشنیارەی عێراق ڕازی ببن، لە بەرامبەردا ئامادەییان دەربڕیوە بە سازشی زیاتر لە پێناو گەیشتن بەڕێككەوتنێك كە تیایدا هەرێم نەوتی خۆی بفرۆشێت بەڵام عێراق ئامادەی ئەو داواكارییە نییە جێبەجێی بكات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this